پۆڵەتیک پرێس
ڕۆژنامەی”میرۆر” ڕایگەیاند، دوو هاوسەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بڕیاریاندا لەسەر کەشتییەکی ناو دەریا بژین، چونکە تێچووی ژیان لەسەری هەرزانترە لە تێچووی ماڵ.
بەپێی زانیارییەکان هەردوو هاوسەر”ئەنجێلین و ڕیچارد بۆرک” لەساڵی 2021 کارەکانیان جێهێشت و بڕیاریاندا لەسەر کەشتییەکی دەریایی بژین و هەموو جیهان بگەڕێن.
هاوسەرەکان هەمیشە خەونیان بە گەشتکردنەوە بینیوە، دوای ئەوەی بیریان کردووە بۆیان دەرکەوت گەشترکردن بە کەشتییەک و پێدانی 43 دۆلار لەڕۆژێکدا زۆر هەرزانترە بۆ ئەوان لە پێدانی قەرزی ماڵ، بۆیە بڕیاریاندا ئەم سەرکێشییە بکەن.