پۆڵەتیک پرێس
باڵندەیەکی تووتی خێزانێکی لە بوومەلەرزەی وێرانکاری تورکیا ڕزگارکرد.
خێزانەکە ماوەیەکی کەم پێش بوومەلەرزەکە ماڵەکەیان جێهێشت، دوای ئەوەی ڕەفتاری سەیریان لە تووتییەکە بینی کە لەماڵەوە بەخێوی دەکەن.
ئەو خێزانە کە لە ویلایەتی عوسمانی تورکیا دەژین لە زیانی بوومەلەرزەکە ڕزگاریان بوو، بەهۆی ئەو دەنگە نائاساییانەی باڵندەکە کە چەند ساتێک پێش بوومەلەرزەکە دروستی کرد و هانیدان ماڵەوە جێبهێڵن.