تۆیۆتا ئۆتومبیلێکی سەردەمیانە دەخاتە بازاڕەوە

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای تۆیۆتا ئۆتومبیلێنی نوێی سەردەمیانە بە نرخێکی گونجاو دەخاتە بازاڕەوە، ئۆتومبیلەکە گرنگیەکی زۆری پێدراوەو زۆر بە مۆدێرنی دروست کراوە.

بەپێی ئەو وێنەو ڤیدیۆیانەی لەسەر ئۆتومبیلە نوێیەکە ئایگۆ ئێکس پرۆلۆگ بڵاو کراوەتەوە، ئۆتەمبیلەکە بە شێوەیەکی گەنجانە و ڕاقی بە قەبارەیەکی بچوک دروست کراوە وەک ئۆتوبیلەکانئ سیترۆین سی ١ و پیگوێت ١٠٨، بەڵام توانای ئەم ئوتومبیلە لەوان زیاترە.

سيارة تويوتا العصرية الجديدة قد تطرح بسعر منافس جدا!

ئەو دیزاینە جیاوازو سەردەمیانەیەی ئەم ئۆتومبیلەی پێ دروست کراوە، تا ئێستا لە هیچ ئۆتومبیلێکیتیری تۆیۆتادا پێشتردا بەکار نەهاتووە، بە نوێترین ستانداری ئایرۆدانامیک دروست کراوە، لایتەکانی بە شێوەیەکی نایاب لە بەشی پێشەوە دانراوە، هەروەها ڕەنگی ڕەش لەگەڵ ڕەنگە سەرەکیەکەی بەکار هاتووە، گرنگیەکی زۆر بە کرانەوە هەواییەکانی دراوە سەرەڕای بچوکیەکەی.

ئایگۆ ئێکس پرۆلۆگ زۆرترین تەکنیکی تیادا بەکار هاتووە وەک دانانی کامێرا لەسەر کامێراکانی هەروەها هەستەوەری دووری و نزیکی و ڕووناکی و باران، لەگەڵ سیستمی میدیا کە کاردەکات لەگەڵ زۆرێک لە جۆرەکانی ئامێرە  زیرەکەکان، هەروەها دانانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ ئاسان کردنی لێخوڕین لە  ڕێگا جیاوازەکان.

ئۆتەمبیلەکە دوو جۆری هەیە کارەبایی و جۆری بەنزین ، نرخەکەشی نزیکەی  لە ١١ هەزار یۆرۆوە دەست پێ دەکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا