دوو پیاو لەماوەی سێ ڕۆژدا گەشت بۆ حەوت کیشوەرەکە دەکەن

پۆڵەتیک پرێس

دوو پیاوی هیندی ژمارەیان لە کتێبی گینس تۆمارکرد، وەک خێراترین دوو کەس بۆ گەشتکردن لە حەوت کیشوەرەکە تەنها لەماوەی 73 کاتژمێردا.

کتێبی گینس ڕوونیکردەوە خێراترین کات بۆ گەشتکردن بۆ هەر حەوت کیشوەرەکە سێ ڕۆژ و یەک کاتژمێر و پێنج خولەک و چوار چرکەی خایاندووە، لەڕۆژی حەوتی کانوونی یەکەمی ساڵی 2022 لەشاری مێلبۆرن لە وڵاتی ئوسترالیا لەلایەن سوجۆی کومار میترا و پزیشک عەلی ئێرانی کە لە هیندستانەوە بەڕێکەوتن ئەم ژمارەیە بەدەستهێنراوە، بەپێی ماڵپەری ئێن دی تی ڤی.

بەپێی تۆمارە جیهانیەکانی گینس، سوجۆی و پزیشک عەلی گەشتیارێکی بەسۆزن و باوەڕیان وایە هەموو تۆمارەکان دەتوانرێن بشکێنرێن و هەردووکیان دەڵێن:”لەوانەیە ئەمڕۆ ئێمە سەرکەوتووبین لە شکاندنی تۆمارێک، بەڵام سبەینێ کەسێکی دیکە دێت و تۆمارەکەمان دەشکێنێت”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا