بە ڤیدیۆ..پیاوێک لە گەڕەکێکدا هێرشی کردە سەر هاوسەرەکەی

پۆڵەتیک پرێس

گرتەیەکی شۆک هێنەر پیاوێک پێشان دەدات، کە هەوڵی کوشتنی هاوسەرەکەی دەدات لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری ئەستەنبوڵ، بەهۆی ئەوەی جیابوونەوەیان ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی بلاوکراوەکان، ڕووداوەکە لە گەڕەکی بایرام پاشای  شاری ئەستەنبوڵ، کاتێک ئالینا تۆلای تاس سەرقاڵی شیر کڕینە بۆ منداڵەکەی لە نزیک ماڵی دایکی مێردەکەی هێرش دەکاتە سەری.

بەپێی زانیاریەکان ئالینا هاوسەرەکەی بە ناوی ئۆکان تاس بەجێهێشتووە، چونکە جارێک بە خراپی لێیداوە.

لە گرتە ڤیدیۆیەکەدا دەردەکەوێت لە شەقامێکی گشتی ئۆکان چەقۆیەک دەردەهێنێت و، چەند جارێک لەسەر یەک لە ژنەکەی دەدات و دواتر ڕادەکات.

ئالینا لە پشتی یەکێک لە ئۆتومبیکەکانی شەقامەکە دەکەوێتە سەر زەوی، ئەو کەسانەی لەو ناوە بوون دەست بەجێ بەدەم ڕووداوەکەوە چوون و ئالینایان گەیاندە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ کرا، ئۆکانیش لە لایەن دەسەڵات دارانەوە دەستگیر کرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا