بەڤیدیۆ..بەهۆی ئاگر کەوتنەوە سەدان کەس ئەم ناوچەیەیان چۆڵ کرد

پۆڵەتیک پرێس

ئیتاڵیا داوا لە دەڵەتە ئەوروپیەکان دەکات یارمەتی بدەن و ئۆتومبیلی ئاگرکوژێنەوەی بۆ بنێرن، بۆ کوژاندنەوەی ئەو ئاگرەی لە دورگەی سەردینیا کەوتەوە، کە بە هۆیەوە سەدان کەس ناوچەکەی چۆڵ کرد.

وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا کیۆجی دی مایۆ لە پۆستێکی فەیسبوکدا ڕایگەیاند، بۆ پاراستنی خەڵکی مەدەنی ئەو داوایەی کردووە، سپاسی ئەوانەی کردووە کە بەڕێکەوتوون بۆ یارمەتیدانیان.

ئەو وەزیرە وتیشی، دوو فرۆکە لە فەرەنساوە بە تایبەت هاتن، سپاس و پێزانینی بۆ دەربڕین.

لە ناوچەی ئۆریستانۆ لە دورگەیەکی ئیتاڵیا، ئاگر کەوتنەوە بووە هۆی لەناوبردنی چەندین ماڵ و موڵک و ئاژەڵ.

هەرچەندە تا ئێستا هیچ زانیارییەک نیە، دەربارەی مردن و بریندار بوون، بەڵام نزیکەی ٤٠٠ ماڵ لە ناوچەکە ماڵەکانیان چۆڵ کردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا