شاژن ئیلیزابێس بۆنێکی تایبەت بۆ سەگ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

خۆشەویستی سەگەکان وای لە شاژنی بەڕیتانیا ئیلیزابێسی دووەم کرد بۆنێکی تایبەت لە پێکهاتەی ڕووەکی و زەیتەکان بۆ سەگەکان دروست بکات.

بەپێی ڕۆژنامەکانی بەڕیتانیا شاژن شوشەیەکی تایبەتی 200 میلی لیتری بۆ بۆنەکە دیاریکردووە و نرخی هەر شوشەیەک لە بۆنەکەش 9.99 پاوەنە، شاژن دەڵێت:”ئەم بۆنە یارمەتی سەگەکان دەدات لە بۆنی نەخوازراو ڕزگاریان بێت.”

لەماوەی ژیانیدا شاژن ئیلیزابێس زیاتر لە 30 سەگی هەبووە لەئێستادا تەنها دوو سەگی ماوە، بیرۆکەی دروستکردنی بۆنی تایبەت بۆ سەگەکان چەند هەفتەیەک دوای ئەوە هات کە شاژن دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی هەنگوین لە کێڵگەکانی تایبەتی خۆی، کێشی هەر 454 گرامێک لە هەنگوینەکەش نرخەکەی 14.99 پاوەنە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا