بەڤیدیۆ.. لەبەڕیتانیا بەیەکداکەوتنی 100 ئۆتۆمبێل ببینە

پۆڵەتیک پرێس

تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان گرتە ڤیدیۆییەکی سەرسوڕهێنەریان بڵاوکردۆتەوە، بەیەکداکەوتنی نزیکەی 100 ئۆتۆمبێل لەڕێگای گشتی بەڕیتانیا بەهۆی ڕەشەباوە پیشان دەدات.

بەپێی ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەڕیتانی ڤیدیۆکە بەیەکدادان و تێکشانی تەواوی ئۆتۆمبێلەکان لەڕێگای خێرای ئیلینۆیز پیشان دەدات، دەسەڵاتدارانی بەڕیتانیا ئاگادارییەکی گەشتیاریان بڵاوکردەوە لەکاتێکدا دارەکان بەهۆی ڕەشەباوە هەمووی کەوتونەتەوە سەر ڕێگای شەمەندەفەرەکان.

هەروەها دەسەڵاتداران ئاگادارییەکیان بڵاوکردەوە دەربارەی مانەوەی دانیشتوانی لە ماڵەکانیاندا، چونکە یەکێک لە خراپترین زریانەکان ڕووی لە بەڕیتانیا کردووە خێرای باکەی 122 میلە لە کاتژمێرێکدا، بەمەش ژمارەیی پێوانەی شکاندووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا