جیاوازی دەربڕینی خۆشەویستی لە نێوان ژن و پیاو

پۆڵەتیك پرێس:
دەربڕینی خۆشەویستی لەنێوان ژن و پیاودا جیاوازە، چونكە ئەم دەربڕینە زیاتر لەلایەن ژنانەوە جەبینرێت وەك لە پیاو، بەڵام ئەمە هۆكار نییە بۆ ئەوەی پیاوەكە خۆشی نەوێت، بەڵكو سروشتی پیاو وایە كەمتر هەستەكانی دەردەبڕێت، ئەمەش وای كردووە جیاوازییەكی گەورە لە نێوانیان دروست بێت.

دكتۆر مەدحەت عەبدول هادی، شارەزا لەپەیوەندی ژن‌و پیاو دەڵێت: ئەوەندە هەوڵمان بۆ یەكسانی داوە، هەندێك جار ئەوە لە بیر دەكەین، كە پیاوان هەندێك لایەنی جیاوازیان هەیە، لێرەدا مەبەستمان ئەوە نییە، كە یەكیان لەوی دی باشترە، یان ئێمە ناكرێت یەكسان بین، بەڵام لە ڕووی بایۆلۆجی و كۆمەڵاتییەوە ، ڕاستییەكەی ئەوەیە لە هەندێك ڕووەوە ئێمە بەشێوەیەكی جیاواز كاردەكەین، بەڵام دەكرێت سێ هۆكار ببنە هۆی لێك تێگەیشتن و زیادبوونی خۆشەویستی .

جیاوازی پێویستییەكانی ژن و پیاو
لە هەندێك لەكاتەكانی پەیوەندیدا زۆربەی پیاوان پێویستیان بەبۆشایی هەیە لەگەڵ هاوبەشی ژیانیان، هەرچەندە ئەم قسەیە لەلایەن ژنانەوە دڵخۆشكەر نییەو پێیانوایە هەڕەشە لەسەر ژیانیان دروستدەكات، بۆیە لەم پێویستییە تێناگەن‌و وەك ڕێگەیەك بۆ شاردنەوەی شتێك دەیبینن.

بەڵام پیاوان زۆر بە سادەیی بیری لێدەكەنەوەو پێیان وایە بەخشینی كاتی تەنیایی بەیەكتری زیاتر بواری بەردەوامبوونی پەیوەندیەكەیان دەدات.

پیاوان زوو عاشق دەبن، بەڵام لەسەرخۆن بۆ دەربڕینی خۆشەویستی
زۆر لە پیاوان لە یەكەم بینیندا عاشق دەبن‌و لەقۆناغی سەرەتاییدا بەتەواوی دڵنیان لەوەی ئەو ژنەیان دۆزیوەتەوە، كە دەیانەێت لەگەڵی بن بەپێی كات، ژنان زیاتر متمانەیان بەپەیوەندییەكە دەبێت، لە كاتێكدا پیاوان دەستدەكەن بەگومانكردن لەوەی ئایا ئەمە تاكە خۆشەویستییە، كە بەدوایدا دەگەڕان یان نا، بۆیە دەبێت ژنان لەوە تێبگەن بە پێی بارودۆخەكە هەڵسوكەوت بكەن و خۆشەویستی لای پیاوان زیاتر بە دەستبهێنن.

پیاوان زیاتر جەخت لەسەر سۆزو خۆشەویستی خۆیان دەكەنەوە
بە گشتی ئافرەتان زیاتر هەست و سۆز دەردەبڕن لەپەیوەندیدا، لە كاتێكدا پیاوان زیاتر جەخت لەسەر هێشتنەوەی ڕووناكی و چێژوەرگرتن یان دەكەن.

لە كاتێكدا سۆز بۆ پاراستنی پەیوەندی گرنگە، پیاوان دەیانەوێت لەگەڵ كەسێكدا بن، كە دەتوانن ئازادانە ڕەفتاری لەگەڵ بكەن چێژ لەو جۆرە پەیوەندییە وەردەگرن، بۆ ژنان، پەیوەندی سۆزداری قووڵ گرنگترین شت ئەوەیە هەردوو ڕەگەزەكە دەتوانن كەمێك لەیەكتری فێربن، بۆ بەردەوام بوونی پەیوەندییەكەیان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا