بە ڤیدیۆ..درۆنێک لە ناو جەرگەی گڕکانێکدا

پۆڵەتیک پرێس

فڕۆکەیەکی درۆن لە کاتی تەقینەوەی گڕکانێکدا بۆ ماوەی ٧ کیلۆمەتر ڤیدیۆی تەقینەوەی گڕکانەکەی فاگراداسفیجالی گرت، لە باشوری رۆژئاوای ئایلاند.

گڕکانەکە لە نزیک پایتەختی ئایلاند ڕیکیافیک، بۆ یەکەم جار دوای زنجیرەیەک بومەلەرزەی بچووک لە ناوچەکەدا ڕوویداوە.

بەپێی بڵاو کراوەکان، گڕکانەکە لە دووری ٢٠ میلەوە بینراوە، گڕێکی سوور ڕژاوە بە چواردەوری شوەنی تەقینەوەکەیدا.

بیۆرین چاینبیکی وێنەگر بە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکەی، وێنەی گڕکانەکەی بە بە شێوەیەکی سەرسوڕهێنەر تۆمار کرد، کاتێک گڕکانەکە بە لێشاو دەهاتە دەرەوە.

بەپێی وتەکانی زانایان، ئەمە یەکەم جارە دوای ٨٠٠ ساڵ بەم شێوەیە لەو ناوچەیە گڕکان ببینرێت، نوسینگەی کەش و هەوای ناوچەکەش ڕایگەیاندووە لە ماوەی سێ هەفتەداناوجەکە ٥٠ هەزار بومەلەرزە تیایدا ڕوویداوە، کە دەیان لەو بومەلەرزانە لە ٤ پلە بەهێزتربوون.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا