“سێوی مەرگ” مەترسیدارترین درەخت لە جیهاندا

پۆڵەتیک پرێس

لەگەڵ ئەوەی درەخت و سەوزایی کاریگەری سەرەکییان لە پاککردنەوەی کەشوهەوادا هەیە، بەڵام جۆرێک درەخت هەیە کە بە سێوی مەرگ ناسراوە و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ دروست دەکات.

درەختی  مانچێنێل، کە بە درەختی سێوی مەرگیش ناسراوە، بەدرێژایی کەنارە لمینەکانی فلۆریدا و ناوچەکانی دەریای کاریبی هەیە و لە ئەمریکای ناوەڕاست و باشوریش بەدیدەکرێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە ماڵپەڕی Atlas Obscura، ئەو درەختە رەنگە ئازار بە هەموو ئەو کەسانە بگەیەنێت کە لێی نزیک دەبنەوە، بەهۆی بوونی ژەهر لە هەموو پێکهاتەکانی درەختەکەدا.

هەر بەهۆی ئەو مەترسییەشەوە، هەمووان ئاگادار کراونەتەوە کە لە بەری ئەو درەختە نەخۆن و بە شێوە جوانەکەیدا تێنەکەون، چونکە خواردنی دەبێتە هەڕەشە بۆسەر تەندروستیی مرۆڤ، هاوکات، بەرکەوتنی گەڵاکانی دەبێتە هۆی دروستکردنی هەستیاری لەسەر پێست.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا