پۆڵەتیک پرێس
لەشاری ئەدەنەی باشووری تورکیا لەپێناو چوونە ناو کتێبی گینس درێژترین ساندویچی شاورمەی مریشکی 20 مەتری ئامادەکرا.
ئەم ساندویچە گەورەیەی شاورمەی مریشک لەلایەن شێف محەمەد ئیکرام و تیمێکی نۆ کەسیەوە لەماوەی 20 خولەکدا ئامادەکرا و لەبەردەم چێشخانەکەدا نمایشکرا و پاشان پێشکەش بە هاوڵاتیانی ناوچەکەکرا.
محەمەد ئیکرام ڕوونی کردەوە ئامانجیان لە دروستکردنی ئەم شاورمەیە چونە ناو کتێنی گینسە بۆ ژمارەی پێوانەیی، ڤیدیۆیەکی شاورمەکەیان لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە بۆئەوەی سەرنجی خەڵک ڕابکێشێت و ملیۆنان بینەری هەبێت، شێفە تورکیەکە ئاماژەی بەوەشکرد زۆرشتی دیکەش تاقیدەکاتەوە بۆئەوەی ناوی بچێتە کتێبی گینسی جیهانییەوە، باسی لەوەشکرد پیشتر ساندویچی 2.5 و پێنچ مەتری ئامادەکردووە، دواتر ئەمجارە گەیشتە 20 مەتر.
جەختیشیکردەوە ئەگەر ژمارەیەکی پێوانەیی لە کتێبی گینسی جیهانی بەدەست بهێنێت ئەوا ئەو ژمارەیە بۆ تورکیاشە نەک تەنها بۆ خۆی.