پۆڵەتیک پرێس
سەگێکی ڕەش بە ناوی هاربون کە لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا دەژی ناوی چۆتە کتێبی گینسەوە بەهۆی ئەوەی درێژترین گوێی هەیە.
سەگەکە گوێی چەپی 31.1 سانتیمەترە و گوێی ڕاستی 34.3 سانتیمەترە، خاوەنی سەگەکە وتی، سەگەکەی کە تەمەنی بچووک بووە بێزارکەر بووە و بەردەوام هەڵسوکەوتی زۆر لە ماڵدا دەکرد، دوای ئەوەی تەمەنی بوو بە هەشت ساڵ هەندێک هێمن بوەوە، خاوەنەکەی باسی لەوەشکرد لەو کاتانەدا کە دەیبات بۆ باخچە ئۆتۆمبێلەکان دەوەستن بۆئەوەی سەیری بکەن و وێنەی بگرن.
بەپێی داتاکان گوێی هاربون درێژترە لە بچووکترین پیاو لەجیهاندا کە لە فلیپین بووە و درێژیەکەی 23.5 ئینج بووە.