پۆڵەتیک پرێس
لەکاتی ڕەنگکردنی قژدا هەندێک جار ڕوبەڕوی کێشە دەبیتەوە بەتایبەتی هەڵبژاردنی ڕەنگی بۆیەی نەگونجاو، بۆ چارەسەرکردن و لابردنی ڕەنگەکە بێئەوەی زیان بە قژەکە بگات دەتوانن سود لەم تێکەڵە سروشتییانە ببینیت:
-سۆدە لەگەڵ شامپۆی دژەکڕێش
بەرێژەیکی یەکسان سۆدە و شامپۆ تێکەڵ دەکەیت، دواتر لە قژی دەدەیت بۆ ماوەیەک پێوەی بێت، پاشان جوان بە ئاو قژەکە دەشۆیت، بۆ ئەوەی سودی لێبببینیت پێویستە بەزوترین کات دوای بۆیەکردنەکە بەکاریبهێنیت.
-سرکەی سپی لەگەڵ ئاوی گەرم
سرکەی سپی و ئاوی گەرم بەڕێژەیەکی یەکسان تێکەڵ دەکەیت بەڵام نابێت سرکەی سێو بێت چونکە کاریگەری کەمتر هەیە، دواتر لەسەر دەستشۆر قژەکە بەرە پێشەوە و گیراوەکەی لێبدە و بڵاویبکەرەوە، دواتر بە نایلۆنێک بیپێچەرەوە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک، پاشان قژەکە جوان بە ئاو و شامپۆ دەشۆیت،دوای چەند جارێک دوبارەکردنەوەی ئەم کردارە ڕەنگی بۆیەکە دەڕوات.
-ڤیتامین سی
چەند کەپسولێک ڤیتامین سی دەکەیتە ئاوی گەرمەوە و تێکەڵی دەکەیت هەتا وەک هەویرێکی لێدێت، دواتر لە قژەکەی دەدەیت بە نایلۆنێک دەیپێچیتەوە بۆ ماوەی یەک کاتژمێر، پاشان قژەکە جوان بە ئاو و شامپۆ دەشویت، دەتوانیت سێ ڕۆژ بۆ چوار ڕۆژ جارێک ئەم تێکەڵەیە بەکاربهێنیت هەتا سودی لێوەربگریت.