بەڤیدیۆ.. کچێک بەهۆی قژیەوە نازناوی راپۆنزل وەردەگرێت

پۆڵەتیک پرێس

راپۆنزڵ کچێکی فەنتازیای جیهانی دیزنییە بە قژە درێژەیەکی ناسراوە، بە ملیۆنەها کەس لەجیهاندا خۆشیان دەوێت، کچانیش بە دەست پێداهێنانێکی سیحری بۆ قژیان دەیانەوێت لاسایی بکەنەوە.

لەم دواییانەدا کچێکی بەڕیتانی نازناوی راپۆنزلی وەرگرت دوای ئەوەی درێژی قژی گەیشتە چوار پێ کە دەکاتە نزیکەی 1.22 مەتر، کچە بەڕیتانیەکە ناوی جاسمین لارسنە ڕایگەیاند دواجار کە قژی بڕیوە لەساڵی 2017دا بووە، نهێنی قژە درێژەکەشی بەهۆی سیستمی خۆراکی تەندروست و زۆر ئاو خواردنەوە هەروەها ئاگاداربوون و بەکارهێنانی تێکەڵە سروشتیەکانە بۆ قژی.

جاسمین ئەوەشی خستەڕوو هەفتەر جارێک یان دووجار قژی دەشوات زۆر دەگمەنیش وشککەرەوەی قژ بەکاردەهێنێت، بەڵام ڕۆژانە ئاگاداریەتی و زەیتی تایبەتی بۆ بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی قژی درێژ بێتەوە هەروەها بە تەندروستیش بمێنێتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا