تائێستا خانووی نادیارت بینیوە؟

پۆڵەتیک پرێس

خەڵکێکی زۆر بەناو خانووە نادیارەکەی لەندەندا تێدەپەڕن بێئەوەی هیچ شتێک ببینن، لە نەخشەی گۆگڵیش بۆی دەگەڕان بەڵام نەیاندۆزییەوە، ئەو خانووە بە سەیرترین خانوو لەجیهاندا دادەنرێت.

بەپێی هەواڵی ماڵپەری “هەواڵی ئەمڕۆ” ئەم خانووە بێوێنەیە دەکەوێتە ناوچەی ڕیچمۆند لە لەندەن لەسەر شەقامی خێرای A316 لەنزیک ڕیچمۆند سێرک بە “خانووی نادیار” ناسراوە، چونکە دیوارەکانی بەتەوای لە ئاوێنە دروستکراون و چاودێریکردنی قورسە، ئەمە جۆرێک لە دامەزراندنی هونەری گرانبەها نیە، بەڵام ماڵێکی ڕاستەقینەیە لەساڵی 2015دا هونەرمەند و تەلارساز ئەلێکس هاوی دیزاینکردنەوەی خانووەکەی کردووە، لەساڵی 2019ەوە ئاوەدان بۆتەوە، ئەو خێزانەی لەوێ دەژین باس لەوە دەکەن ژیان لەو خانووەدا زۆر خۆش و سەرنجڕاکێشە، ئەوانەی لە دەرەوەن ناتوانن ناو خانووەکە ببینین بەڵام خاوەن ماڵەکە دەتوانێت هەموو شتێکی دەرەوە ببینێت.

المنزل غير المرئي .. الأغرب في العالم

دوای ئەو ناوبانگە زۆرەی پەیدایکردووە چەندین باسی بەدوای خۆیاد هێناوە هەندێک دەڵێن ئەو کەسانەی لەو ماڵەدا دەژین چەند کاتیان بۆ پاککردنەوەی ئاوێنەکان دەوێت، هەندێک باس لەوە دەکەن کە چەندەها جار بەلایە تێپەڕیون بێئەوەی بزانن خانووە، یەکێکی دیکە دەڵێت:”بۆماوەی 10 ساڵ لەو شارۆچکەیەدا ژیاوم، بەڵام هەرگیز سەرنجم نەداوە و نەمزانیوە خانووە”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا