پۆڵەتیک پرێس
نەخشەسازی شارەوانی بینا صبحا والدفیانە لە پارێزگای مەفرەقی باکوری ئەردەن، بینایەکی لێکچووی کۆشکی سپی ئەمریکی دروستکردوە.
بیروڕاکان جیاوازە لەبارەی دیزاین و تێچووی بیناکەوە، شارەوانی ئەوەشی خستەڕوو بەتەواوی پشتی بەخۆی بەستوە و هیچ پاڵپشتییەکی دارایی لە دەرەوە وەرناگرێت.
هەروەها بیناکە نیشانەیەکە بۆ بەهێزی شارەوانی، تێچووەکەی بەشێوەیەکی گشتی ٧٠٠ هەزار دیناری بۆ سەرفکراوە، بەڵام شارەوانی لە ڕووبەری ٥٠٠٠ مەتردا، بینایەکی ٨٠٠ مەتری بە تێچووی ٤٨٠ هەزار دینار دروستکردوە.