پۆڵەتیک پرێس
بەرانێکی ڕەنگ ئاڵتونی کە تەمەنی حەوت مانگە بەرامبەر 44 هەزار یۆرۆ کە دەکاتە 194 هەزار ڕیال لەزیادکراوێکی شاری ویکلۆی کۆماری ئێرلەندا فرۆشرا، بەمەش ژمارەی پێوانەی پێشووی بۆ فرۆشتنی بەران لە زیادکراوێکی ئێرلەندا شکاند.
خاوەنی بەرانەکە ریتچارد تۆمسۆن جوتیارێکی ناوچەی بالیبۆفی ئێرلەندیە باس لە دڵخۆشی خۆی دەکات بە فرۆشتنی بەرانەکەی بەو نرخە کە لەجۆری سوفۆکە و ئەوەی لە زیادکراوەکە ڕوویدا بە خەونێک ناوی دەبات کە بوو بەڕاستی، تۆمسۆن لەساڵی 2015ەوە دەستی کردوە بە بەخێوکردنی مەڕەکان کەلەجۆری سوفۆکن، دەزانێک کە بەران ئاژەڵێکی تایبەت و باشە، بەڵام هەرگیز لەو باوەڕەدا نەبوو ئەو نرخە خەیاڵیەی هەبێت.
هاوسەرەکەی تۆمسۆن کە ناوی ماریە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە سەیری زیادکراوەکەی دەکرد و ئاگاداربوو کە چۆن نرخەکەی بۆ فرۆشتن بەرز دەبۆوە و ئەمەش دڵخۆشی دەکرد، لە زیادکاوەکانی پێشتری ئێرلەندا بەرزترین نرخ کە بۆ فرۆشتنی بەران دانرابێت 38 هەزار یۆرۆ بووە، بەمەش ئەم بەرانە ڕەنگ ئاڵتونیە ژمارەی پێوانەیی شکاند.