کۆنترین دووانەی جیهان ناویان دەچێتە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

کتێبی تۆمارە جیهانییەکانی گینس ڕایگەیاند: دوو خوشکی دووانەی ژاپۆنی وەک کۆنترین دووانەی جیهان کە تەمەنیان 107 ساڵ و 330 ڕۆژە ژمارەی پێوانەیی دەشکێنن و ناویان دەچێتە گینسەوە.

هەردوو خوشکەکە ئۆمینۆ سومیاما و کومی کۆداما لە دووورگەی شوودوشیما لە ڕۆژئاوای ژاپۆن لەڕۆژی پێنجی تشرینی دووەمی ساڵی 1913 لەدایک بوون، ئەم دوو خوشکە منداڵی سێیەم و چوارەمن لەکۆی 11 منداڵ، دوای قوتابخانەی سەرەتایی هەردوو خوشکەکە جیاکرانەوە، کاتێک کۆداما بەمەبەستی کارکردن بۆ ئۆتیا کە دەکەوێتە دوورگەی سەرەکی کیوشو لە باشووری ژاپۆن ڕەوانەکرا دواتر هەر لەوێ هاوسەرگیری کرد، لەکاتێکدا سومیاما لەشوێنی خۆی مایەوە.

گینس ئەوەشی ڕاگەیاند ئەم دوو خوشکە تۆماری پێشویان شکاندووە کە دوو خوشکی دووانەی ژاپۆنی تان کین ناریتا و جەین کانی تۆماریان کرد لەو کاتەدا کە تەمەنیان 107 ساڵ و 175 ڕۆژ بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا