پۆلیس خەونی منداڵێکی بەدیهێنا

پۆڵەتیک پرێس

فەرماندەی گشتی پۆلیسی دوبەی، سەردانی منداڵێکی کرد بۆ ماڵەوە کە خەونی ئەوەبوو جل و بەری پۆلیسی دوبەی لەبەر بکات و بە دەوری شاردا بسوڕێتەوە.

پۆلیسی دوبەی ڕوونی کردەوە، باوکی منداڵەکە کە ناوی لۆکاس لی چاوە پەیوەندی پێوەکردوون، داوای کردووە کە خەونی منداڵەکەی بەدی بهێنن بە هێنانی جلو بەرگێکی پۆلیسی دوبەی و گەڕانی بە شەقامەکانی شاردا.

تیمێکی بەشی هۆشیاری لە پۆلیسی دوبەی، لەگەڵ کچێک کە جلی بوکەڵەی ئەمنی لەبەر کردبوو، سەردانی ماڵی منداڵەکەیان کرد، منداڵەکە سەرسام بوو کاتێک بینی جلو بەرگ پۆلیسیان بۆ هێناوە زۆر دڵ خۆش بوو، منداڵەکەیان لەگەڵ خۆیان برد بۆ گەشت کردن بە شەقامەکانی شاردا و وێنەی یادگاریان لەگەڵ گرت.

دایک و باوکی لۆکاس خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، دەست خۆشیان لە پۆلیس کرد، ئاماژاەیان بەوەش دا کە ئەو منداڵە ئەو ئەزموونە لەبیر ناکا زۆر دڵی پێ خۆش بووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا