بە ڤیدیۆ..دەرکەوتنی نەهەنگێکی نامۆ

پۆڵەتیک پرێس

دەرکەوتنی نەهەنگی ڕەساسی لە دەریای ناوەڕاستدا، بە شتێکی سەرسوڕهێنەر دادەنرێت چونکە ئەو جۆرە نەهەنگانە بە زۆری لە زەریای هێمندا دەبینرێن.

بەپێی بڵاوکراوەی ماڵپەرەکان، نەهەگێکی ڕەساسی کە تەمەنی نزیکەی ١٥ مانگ و نیو دەبێت، درێژییەکەی ٨ مەترە، لە سەرەتای مانگی ئاداردا لە کەناراوەکانی مەغریب بینراوە، پاشان لە کەناراوەکانی ئیتالیاو فەرەنسا.

ئەم جۆرە نەهەنگە بە زۆری لە زستاناندا لە نێوان کالیفۆرنیاو ئالاسکادا دەژی، لە هاویندا تەنها دووجار لە بەرامبەر کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست بینراوە، بەڵام بۆ یەکەم جار لە کەناراوەکانی فەڕەنسا دەرکەوتووە.

گروپی یۆنانی لێکۆڵینەوە لە نەهەنگ ئاماژە بەوە دەدات، ئەم نەهەنگە لە کالیفۆرنیا لە دایک بووە، لە دەریای بیۆفۆر لە وەرزی خواردنیدا بۆ یەکەم جار وون بووە، لەبری گەڕانەوەی بۆ زەریای هێمن، چۆتە زەریای ئەتڵەسی و لە دەریای ناوەڕاست بینراوە.

گروپەکە دەڵێن، نەهەنگەکە تەندروستە بەڵام گوناهە، چونکە ژینگەی دەریای ناوەڕاست لەگەڵ شێوازی خۆراکی ئەودا ناگونجێت، هیوایان خواست لەگەشتەکەی بەردەوام بێت تاوەکو دەچێتەوە شوێنی گونجاوی خۆی.

صورة

صورة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا