بە ڤیدیۆ..فیلێک ماڵئاواییەکی بە ئازار لە ڕاهێنەرەکەی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

فیلێکی گەورە، گەشتی بە ڕێگایەکی دوورو درێژدا کرد بۆ ئەوەی لە مەراسیمی  ماڵئاوایی ڕاهێنەرەکەی بەشداربێت دوا سڵاوی لێ بکات، لە گرتە ڤیدیۆکاندا دەردەکەوێت دیمەنێکی زۆر بە ئازارە.

کۆناکاد دامۆداران ڕاهێنەری فیلەکە لە تەمەنی ٧٤ ساڵیدا بە نەخۆشی شێرپەنجە، کۆچی دوایی کرد، لە هیندستان.

بەپێی ڕۆژنامەکان، فیلەکە ١٥ میل ڕێگای بڕیوە،نزیکەی ٢ کاتژمێر بەردەوام بووە لە ڕۆیشتن بۆ ئەوەی ماڵئاوایی ە ڕاهێنەرە هیندیەکەی بکات.

فیلە زەبەلاحەکە لە ڕێگەی لوتە درێژەکەیەوە دوا سڵاو لە ڕاهێنەرەکەی دەکات، بۆ ڕێزگرتن لە ڕاهێنەرەکەی کە لە ساڵی ١٩٩٦ەوە بەخێوی کردووە ڕاهێنانی پێ کردووە لە چەندین فیستیڤاڵدا بەیەکەوە بەشداریان کردووە، کەس و کاری راهێنەرەکە دەڵێن کە دیمەنێکی ئازاربەخشی هەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا