پۆڵەتیک پرێس
دوو هاوسەر لە نیوزلەندا لەکاتی پاککردنەوە و لابردنی گیا زیانبەخشەکانی ناوی باخچەکەیاندا پەتاتەیەکی زۆر گەورەیان دۆزییەوە.
کۆڵن و دۆنا کریگ براون دەڵێن: ئەو پەتاتەیە گەورەترین پەتاتەیە لەجیهاندا و کێشەکەی دەگاتە 7.9 کیلۆگرام، شێوەیەکی خڕی هەیە لەسەرەتادا پێیان وابوو قارچکێکی زۆر گەورەیە لەدوایدا بۆیان دەرکەوت پەتاتەیە.
هەردوو هاوسەرەکە وێنەی پەتاتەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوکردەوە و سەرنجی زۆری بەکارهێنەرانی ڕاکێشا، کۆلین و دۆنا داوایان کردووە ئەو پەتاتەیە ناوی بچێتە کتێبی گینسەوە و ژمارەی پێوانەیی بشکێنێت.