بەوێنە..فڕۆکەیەک هاوشێوەی هۆتێلێکە لە هەوادا

پۆڵەتیک پرێس

هەموو کەسێک لەکاتی گەشت کردن بە فڕۆکە خەونی ئەوەیە هەست بە ئارامیەکی زۆر بکات و چێژ لە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکان ببینێت، ئێستا ئەو خەونە لەگەڵ فڕۆکەی ئێرباسA330 بەردەستە، تێچووی فڕۆکەکە نزیکەی 325 ملیۆن جونیەی ئستەرلینیە.

حفل راقص

فرۆکەکە لەلایەن ستۆدیۆی دیزاینەری ئەڵمانی لۆفتهانسا تێکنیک هاوشێوەی کەشتییەک دیزاین کراوە، فڕۆکە نموونەیەکە چەندین تایبەتمەندی ناوازەی هەیە، دیسکۆ و زەوی شوشەیی هەیە، هەروەها بالکۆنێکی هەیە بەرزیەکەی لە قاچی فڕۆکەکەوە 13 پێیە کە دەکاتە چوار مەتر، هۆڵێکی گەورەی بە تایبەتمەندی زۆر تێدایە، ژووری نوستن و میوان دەکەوێتە بەشی پشتەوەی فڕۆکەکە.

داخل الطائرة

صورة أخرى

کۆمپانیای لۆفتهانسا تێکنیک باسی لەوەکرد هەموو پێداویستیەکان بۆ گەشتیاران لە ژووری نوستنیان ئامادەکراوە هاوشێوەی هۆتێلە پێنچ ئەستێرەییەکانی سەر زەوی، لەگەڵ ئەوەشدا ژووری نان خواردن، بار، ئۆفیس، هۆڵی کۆنفرانس و گەرماوی تێدایە، فڕۆکەکە لە پێشانگای دوبەی بۆ فڕۆکەوانی ئاشکرا کرا، لە بەشی پشتەوەت فرۆکەکەدا چەندین ژووری تێدایە لەکاتی پێویستدا دەکرێت بە نەخۆشخانە.

طائرة

صورة أخرى داخل الطائرة

شرفة الطائرة

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا