بەڤیدیۆ..ببینە ئەو زەڕافەیە چۆن ئەو منداڵە بەرز دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاو بۆوە تیایدا دەردەکەوێت، کە چۆن زەڕافەیەک منداڵێک بەرز دەکاتەوە.

منداڵێک لەگەڵ دایک و باوکیدا لە باخچەی ئاژەڵان دەچنە لای زەڕافەیەکەوە کاتێک منداڵەکە هەوڵ دەدات خواردنی پێ بدات زەڕافەکە بەرزی دەکاتەوە.

منداڵەکە پارچە گەڵایەک دەدات بە زەڕافەکە بۆ ئەوەی بیخوات، بەڵام زەڕافەکە بە گەڵاکەوە منداڵەکە تا سەرەوە بەرز دەکاتەوە، بەپەلە دایک و باوکی ڕایدەکێشن بۆ ئەوەی بیهێننەوە بۆ سەر زەوی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا