پۆڵەتیک پرێس
کامێرای چاودێری وێنەی خلبونەوەی بارهەڵگرێکی گڕگرتووی گرتووە لەکاتی لێژبوونەوەی لە لایەکی ڕێگاکە لە شاری فایتفیلی ویلایەتی کارۆلینای باکوور.
لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە بارهەڵگرێکی گڕگرتوو لە لێژایەکی زۆر هاتۆتە خوارەوەو هۆکارێک بووە بۆ بڕینی ڕێگاکە، پارچە شکێنراوەکان بەشێکن لە بارهەڵگرەکە.
پیاوێکی پۆلیسی شارەکە فریای کەوتووە کاتێک ئاگرکوژێنەوەکەی لە سەیارەکەی خۆی برد بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئاگرەکە، لە ڤیدیۆکەدا دەرکەرتووە پۆلیسەکە داوا لە ئۆتۆمبێلەکان دەکات لە ئاگرەکە دووربکەونەوە، لەکۆتایدا توانی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکات بەبێ هیچ بریندارێک.
CAUGHT ON DASHCAM: A van engulfed in flames rolls downhill in #Fayetteville.https://t.co/Z5wZFMuf4N #NWAnews pic.twitter.com/s1QBIjl6Hy
— Chelsea Helms (@ChelseaHelms1) March 17, 2021