بە ڤیدیۆ.. کەڵەشێرێک بەبێ سەر دەژی

پۆڵەتیک پرێس

تا گەیشتووین بەم تەمەنە شتی زۆر سەیرو سەمەرەمان بینیوە وەک، ماری دوو سەر کیسەڵی تەمەن ٢٠٠ ساڵ، بەڵام ئایا قەت کەڵەشێرێکی بێ سەرت بینیوە؟

مایکی نا ئاسایی کەڵەشێرێکی سپیە لە یەکێک لە کێڵگەکان لە ویلایەتی کۆلۆرادۆی ئەمریکا ژیاوە، تەمەنی ٥مانگ بووە کاتێک خاوەنەکەی ویستویەتی بۆ نانی ئێوار بیخوات، ڕووداوێکی سەیر ڕوویدا.

کاتێک مایک کەڵەشێرەکەی ئامادە کرد سەرەڕای ئەوەی سەری لێکردبۆوە، کەڵەشێرەکە بلەسەر پێ وەستابوو وەک ئەوەی هیچ ڕووی نەدابێت.

کاتێک کەڵەشێرەکە نەمرد، پیاوەکە بڕیاری دا ئاگای لێی بێت و خزمەتی بکات، لە ڕێگەی ئەڵقەیەکەوە خواردنی پێ دەدا، هەربۆیە کەڵەشێرەکە ناوبانگی دەرکردو بە نائاسایی ناو دەبرا، خاوەنەکەی بوو بە یەکێک لە دەوڵەمەنەکان بە هۆی کەڵەشێرەکەوە، خەڵک لە زۆربەی ناوچەکانیترەوە سەردنای ویلایەتەکەیان دەکرد بۆ ئەوەی کەڵەشێرەکە ببینن و پارەیەکی زۆریان ئەدا.

بەڵام لە کتی گەشتێک دا بۆ یەکێک لە هۆتێلە بەناوبانگەکانی ئاریزۆنا، کاتێک خواردن لە گەرووی مایک دەگیرێت خاوەنەکەشی هیچ شتێکی لانیە بۆ یارمەتیدانی، هەربۆیە ژیانی مایکی تەمەن ١٨ مانگ کۆتایی پێ هات.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا