چرایەکی دیکەی هونەر کوژایەوە.. سابیر کوردستانی کۆچی دوایی کرد

پۆلەتیک پرێس_

خۆزگە لەم دونیایەدا یەک چاوێکم هەبوایە، تێکستێک کە گوزارشتە لە ژیانی، درەنگانێكی شەوی 10-8-2020 هونەرمەند سابیر كوردستانی لەشاری سلێمانی لە تەمەنی 65 ساڵیدا دوای دوو هەفتە لە تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد.

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەبوو، هونەرمەند سابیر كوردستانی توشی نەخۆشی كۆرۆنا ببوو لە سەرەتادا كوڕەكەی رایگەیاند كە باری تەندروستی ناجێگیرە، بەڵام دواتر راگەیەندرا كە باری تەندروستی جێگیرە و بەرەو باشتر دەڕوات، ئەمڕۆش هەواڵی مەرگی راگەیەندرا.

وەك كوڕەكەی “هاوڕێ سابیر كوردستانی دەڵیت”شەوی دووشەممە 10-8-2020 باوكم دوای تووشبوونی بە كۆرۆنا كۆچی دوایی كرد، هاوڕێ وتیشی، سابیر كوردستانی لە كۆتایی مانگی رابردوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، لە نەخۆشخانەی ئاسای تایبەت بە تووشبووانی كۆرۆنا لە سلێمانی خەوێندرابوو”.

هونەرمەند سابیر كوردستانی، ساڵی 1955 لە شاری كەركووك لەدایكبووە، لە تەمەنی منداڵیدا بەهۆی بەكارهێنانی چارەسەری نەخۆشی بەهەڵە، چاوەكانی لەدەستدەدات.

خاوەن دەیان گۆرانییە كە وەك خۆشی لەچەندین چاوپێكەوتندا وتوویەتی”زۆربەی گۆرانییەكانم رووداوێكی راستی لە پشتەوەیە، بە تایبەتیی ئەو گۆرانییانەی كە خۆم تێكستەكانیم نووسیوە”.

هونەرمەند سابیر كوردستانی لە ساڵی 1970وە دەستی بە كاری هونەری كردووە‌ و یەكەم بەرهەمیشی لە تەلەفزیۆنی كەركووك لە ساڵی 1971 تۆماركردووە، پاش خۆی سێ كوڕ و كچێكی جێهێشت، بە یەكێك لە هونەرمەندە بەئەزموونەكانی كورد دادەنرێت، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە.

یەكێك لە تێكستی ئەو گۆرانیانەی سابیر كوردستانی خۆی نوسیویەتی:-

خۆزگە لەم دونیایەدا یەك چاوێكم هەبوایە
وەسفی جوانی ئەو كچەم بە دڵی خۆم بكردبایە
شەوێك تا بەیانی شیعرم بۆی هەڵبەستایە
ئەوسا مردنم حەق بوو ناحەق نەبوو خودایە
خۆزگە لەم دنیایەدا ئاواتم دەهاتەدی
ئەو كەسەی رۆشنبیر بێت تێدەگات من دەڵێم چی
جا ئەگەر بەم حاڵە بێت زەحمەتە بۆ من ببیت
خۆزگە تۆم بدیایە بە جلوبەرگێكی كوردی
یارەكەم لێم دەپرسێ بۆ وا مات و حەزینی
عالەم گشت دڵیان شادە و تۆش هەر خەریكی شینی
هەركەس حاڵم بدینێ وەردەگەڕێ لە دینی
دیسان دڵم كولاوە هەموو زام و برینی
ئەزان رۆژێك ئەمرم هەروا بە ناڕەزای دڵ
ئاواتم نەهاتەدی بەو داخە ئەچمە ژێرگڵ
تەمەنی ژینم كە رۆژی هەڵوەری وەك پەڕەی گوڵ
ئەوسا هیچ سودی نییە شین و گریانی بە كووڵ

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا