پۆڵەتیک پرێس
لە ڕوداوێکی نامۆدا سەگێک دوو هاوسەر رزگار دەکات کە خەوتبوون کاتێك ئاگر لە ماڵەوەیان کەوتبۆوە.
بەپێی ڕۆژنامەکان هەردوو هاوسەر کریگ گونز و ماری گوردان لە کاتژمێرەکانی سەرەتای بەیانیدا خەوتبوون، شادۆ کە سەگێکی ئەڵمانی سپیە لەو کاتەدا دەچوو بۆ توالێت لەکاتی گەڕانەوەی بۆ شوێنی خۆی هەستی پێکرد کە پڕە لە دوکەڵی ڕەش و دەسوتێت لەوکاتەدا هەردوو هاوسەرەکەی بەخەبەرهێنا.
ئاگرەکە بەهۆی تێکچوونێکی کارەبا لە چێشتخانەکەدا ڕوویدابوو دواتر بڵاوبوبۆوە و گەیشتبووە شوێنی تایبەتی سەگەکە، هاوسەرەکان ڕۆژێک پێش ڕوداوەکە لەکاتی جوانکاری ماڵەکەیاندا زەنگی ئاگادارکردنەوەی ئاگرەکەیان لابردبوو.
خۆشبەختانە شادۆ لەوکاتەدا هەستی بە سێبەری ئاگرە کرد و هەستەکانی بەکارهێنا بۆ ئەوەی لە شتەکان تێبگات، لەگەڵ ئەوەی شادۆ تەمەنی دوو ساڵە و هیچ ڕاهێنانێکی بۆ سەلامەتی و ئاگر پێنەکراوە، گریک دەڵێت: ئێمە بە گیانمان قەرزاری شادۆین، ئەگەر خەبەری نەکردینایەتەوە ئێستا لەژیاندا نەبووین.