پۆڵەتیک پرێس
دالیا ئەلخەواجە، خوێندکاری ئامادەیی لە میسر، دوای ئەوەی تەختەیەک کەوت بە سەریدا، لە کاتی تێپەڕبوونی نزیک لە بینایەک، گیان لەدەست دەدات.
ئەو کچە خوێندکارە لەگەڵ دوو هاوڕێی، لە گرتە ڤیدیۆیەکی کامێرای چاودێریدا دەرکەوتوون، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆن و لە ناکاو ئەو پارچە تەختەیە دەکەوێتە خوارەوە بەسەریدا.
بالفيديو.. مصرع #طالبة_مصرية سقط عليها لوح خشبيhttps://t.co/rVOys6b3HH#البيان_القارئ_دائما pic.twitter.com/XBBnajEChF
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) June 14, 2021
سەدان کەس، لە تۆڕە کۆمەڵایاتییەکان گرتە ڤیدیۆکەیان بڵاو کردەوە، بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لەو بەڵێندەرە بکرێت کە خاوەنی موڵکەکەیە، چونکە ئەویان بە بەرپرسی ڕووداوەکەو مردنی ئەو کچە خوێندکارە زانی، کچە خوێندکارەکە دوای مانەوەی ماوەی چەند ڕۆژێک لە نەخۆشخانە کۆچی دوای کرد.