چۆن دەتوانیت كەسێك رازی بكەیت؟

پۆڵەتیك پرێس:
كارێكی ئاسان نییە كاتێك دەتەوێت كەسێك ڕازی بكەیت و ئەو پەیامەی پێتە بیگەیەنیت، كە خۆشت دەوێت.

كارل هۆفلاند، كە پسپۆڕێكی دەروونییە لێكۆڵینەوەیەكی ئەنجامداوە لەبارەی ئەوەی، كە چۆن خەڵك ڕازی بكەیت و پەیامەكانتی پێبگەیەنیت، دوای ئەنجامەكان چەند ڕێگەیەكی دانا بۆ رازیكردنی خەڵك، كە لەمانە پێكدێن.

درك كردن بەكات خۆی لە خۆیدا هەموو شتێكە
ئارام گرتن باشترین شت بۆ رازی كردنی بەرامبەرەكەت ئارام گرتنە ،دیاری كردنی ئەو كاتەیە كە گفتوگۆی لەگەڵ دا دەكەیت،واتە پێش ئەوەی گفتوگۆ لەگەل كەسێك بكەی بۆ رازیكردنی دەبێت بەباشی بیرت كردبێتەوەو لەسەرخۆو ئامادەبیت.

ڕاهێنانی سۆزداری
زمانی جەستە لەم خاڵەدا ڕۆڵ دەبینێت كاتێك دەتەوێت قسە بۆ كەسێك بكەی خۆت بخەرە جێگەی ئەو،هەوڵ بدە ئەو جوڵانە بكەی كە ئەو پێی ئارام دەبێت ،یاخود بەدوای ئەو شتانەدا بگەڕێ كە ئەو پێی خۆشە هەوڵبدە لایەنگیری بكەت تا ڕازی بێت بەو شتانەی كە تۆ دەیڵێیت.

ڕاستگۆیانە ستایشی بكە
هەوڵ بدە ستایشی دەوروبەرەكەت بكەی ،بۆ ئەو شتانەی ڕۆژانە ئەیكەن یاخود ئەو وشانەی كە ئەیڵێن تاوەك و سەرنجیان بۆخۆت ڕابكێشیت و وەك كەسێكی میهرەبان و باش لێت بڕوانن هەوڵ بدە ڕێگەیان بدەی گفتوگۆت لەسەر بابەتەكان لەگەڵ بكەن تا دواتر، لە كاتێك دا كە پێویستە ڕازیكردنیان لەسەر شتێك كارێكی قورس نەبێت.

جەخت كردنەوەو متمانە بەخۆ بوون
ئەگەر جارێك شكستت هێنا لە ڕازیكردنی بەرامبەرەكت ،كۆڵ مەدە جەخت كردنەوە لەسەر ئەوەی ئەتەوێ بڕوابەخۆبوونت ئەگەری هەیە كە ئەوكەسە ڕازی بكات،بەڵام لە كاتێك دا ئەگەر بزانێت كە تۆ گرنگی پێنادەیت و تەنها یەك جار هەوڵ ئەدەیت ئەوكەسەش بە گرنگ وەری ناگرێت ،هەوڵ بدە بیر لەوە بكەیتەوە جیاوازی نێوانتان چیە بۆ گەیشتن بە ئەنجام دەبێت بیركردنەوەكانت لە بیر كردنەوەی بەرامبەرەكەت نزیك بكەیتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا