ڕوسیا کیای گەنجانە دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کارگەی Avtotor لە کالینیگاردی ڕوسیا، دەست بە دروست کردنی ئۆتومبیلی Kia Stringer ی نوێ دەکات

تایبەتمەندی ئەو ئوتومبیلەی کارگەی ڕوسی دروستی دەکات، لە جۆری stringer ەو، ؛بە تەکنیکی LEDگڵۆپەکانی ناوەوەی دروست کردووە، ڕووناکیەک بە شێوەی ئاسۆیی لە نێوانیان دا درێژ بۆتەوە، بەشێوەکی گشتی گۆڕانکاری لە ڕووکاری دەرەویدا کراوە

 

شآشەیەکی لەمسی ١٠.٢٥ ئینجی تیادا دانراوە، هەروەها ڕەنگی کاڵ و ئەلەمنیۆمی کاربۆنی تیادا بەکار هاتوو، هەروەها ئۆتومبیلە نوێیەکە سیستمی ئەیداسی پێشکەوتووی تیادا بەکار هاتووە، بۆ زیاد کردنی هەستەوەری سەلامەتی ڕێگاو ڕووناکی و باران، هەروەها دانانی هەستەوەری دووری و نزیکی

ئۆتومبیلە نوێیەکە جۆری یەکەمی هێزی ٢٤٧ ئەسپی هەیە، جۆری دووەمی ٣٧٠ هێزی ئەسپی هەیە، پێشبینی دەکرێت لە بەهاری ئەمساڵ دا نرخی ئۆتومبیلەکە ئاشکرا بکرێت.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک