کۆمپانیایەک خواردنەوە گازیەکان بە تامی نامۆ بەرهەمدەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

خواردنەوە گازییەکان لەهەموو جیهاندا خواستێکی زۆریان لەسەرە و بەشێکی زۆری خەڵک ئالودەی خواردنەوەیان بوون، کۆمپانیایەکی ژاپۆنی نوێگەری لەکارەکانیدا دەکات و لە تامە باوەکانی وەک پڕتەقاڵ و سێو دەردەچێت نامۆترین خواردنەوەی گازی بەتامی ماسی، هێلکە و قۆخی خۆشکراو دروستدەکات.

کۆمپانیاکە لە نوێترین کاریاندا خواردنەوەی گازی بە تامی ماسی و هێلکە، هەروەها خواردنەوەیەک کە پارچە پەتاتەی بچووکی تێدایە بەرهەمدەهێنن، لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمپانیاکە مێژووی لە بەرهەمهێنانی نامۆترین خواردنەوە گازیەکاندا هەبووە و بەتامی کاری و نان دروستیکردوون، لەنوێترین کاریشیاندا بەچەندین تامی جیاوازی دیکە دەیکەن.

کۆمپانیاکە ستراتیجی تایبەت بەخۆیان لە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی خواردنەوەکانیاندا هەیە تامەکان بەپێی خواستی دانیشتوانی شوێنەکە ئامادەدەکەن و کڕیارێکی زۆریشی هەیە، کۆمپانیایەکە زۆر بە وریاییەوە تام و جۆری خواردنەوەکان بۆ شوێنەکان دیاریدەکات بۆ نموونە، خواردنەوەی گازی بەتامی ماسی بۆ ناوچەی ڤۆکوکای ژاپۆن بەرهەمدەهێنێت، چونکە ئەو ناوچەیە بەناوبانگن بەوەی حەزیان لە تامی تونی و سوێریە، کۆمپانیایەک بەردەوام بەرهەمەکانی بۆ 40وڵاتی جیاواز دەنێرێت وەک ئەمریکا و ئۆسترالیا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا