ڤیدیۆ.. نەیزەکێک لە ئاسمانی یاباندا دەردەکەوێت

پۆڵەتیک پرێس

لە دیمەنێکی تاڕادەیەک ترسناکدا کە لەلایەن وێنەگرەکانەوە تۆمار کرا، نەیزەکێکی درەوشاوە لە ئاسمانی ناوچەیەکی بەرفراوانی یاباندا بینرا.

میدیاکانی یابان بڵاویان کردەوە، نەیزەکێکی درەوشاوە بە بەهێزی لە بەرگە هەوای ئاسمانی ناوچەیەکی بەرفراوانی ئەو وڵاتە بینراوە بەجۆرێک تاریکی شەوی رووناک کردووەتەوە.

ئەوەش هاتووە، لە کامێرای بەندەری ناگۆیادا دەرکەوتووە نەیزەکەکە وەک مانگ دەدرەوشێتەوە کاتێک لە زەوی نزیک دەبێتەوە، بەپێی قسەی شارەزایان، رەنگە وردە پاشماوەی ئەو نەیزەکە گەیشتبێتە زەوی.

گرتە ڤیدیۆیی ئەم نەیزەکە لە میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دەنگیدایەوە و بووە جێی سەرنجی بینەران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا