قەشەیەک بە هەڵە فلتەر بەکار دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

قەشەیەک بووە هۆی باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، بەهۆی ئەوەی لە کاتی گفتوگۆدا لە ڕێگەی بەرنامەی زوومەوە لە پەخشی ڕاستەوخۆدا بە هەڵە فلتەرێک دەخاتە سەر دەم و چاوی.

گرتە ڤیدیۆکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆوە، قەشە ڤۆگان ڕۆبەرتی تەمەن ٦٢ ساڵ، لە کڵێسای سانت ماری لە وارویک کاتێک پێشوازی لە ئامادە بووان دەکرد، فیلتەرێک چووە سەر دەم و چاوی کە عەینەکێکی ڕەش و کڵاوێکی ڕەش بوو.

قەشەکە وتی کە هاوسەرەکەم بە هەڵە دەستی بەر فلتەرەکە کەوتووە، لە کاتی ئامادەکردنی مۆبایلەکەی بۆ پەخشی ڕاستەوخۆ، دوای ئەوەی ئەوە ڕوویدا قەشەکە بڕیاریدا ڕێوڕەسمەکە بە کامێرای ڕووکاری دەرەوە بەرێت بەڕێوە.

قەشەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ماڵپەڕێکی ئەلکترۆنی ئاماژەی بەوە دا، کە ئامادەبووان ڕاستەوخۆ ژمارەیان لە نێوان ٢٠ بۆ ٣٠ کەس دایە، بەڵام دڵنیام ٢٥٠٠ کەس ئەم ڤیدیۆیەیان بینیوە دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبۆتەوە.

لە کۆتایشدا وتی کە فلتەری Blue Brothersفلتەرێکی گونجاوبوو، بەهۆی ئەوەی کە ئەندامەکانی پارەیان بۆ قەشەکانی هەتیوخانە کۆ کردۆتەوە، هەروەها بە پارەی کۆنسێرت تاوەری کڵێسای سانت مارییان چاک کردۆتەوە نەیان هێشتووە دابخرێت، دروست کردنی کڵێساکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵآنی ١١٢٣.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا