رۆژی جیهانی قاوە

پۆڵەتیک پرێس

بەپێی رێکخراوی قاوەی جیهانی، ئەمڕۆ ١ی تشرینی یەکەم، جیهان ئاهەنگی رۆژی جیهانی قاوە دەگێڕێت، ئەم رۆژەش بەمەبەستی پەرەدان بە بازرگانی قاوە و رۆشنبیری کشتوکاڵی قاوە دیاریکراوە.

لەم رۆژەدا چەند راستییەک لەبارەی قاوەوە دەخەینەڕوو:

١- رۆژانە سێ ملیار کوپ قاوە لە جیهاندا بەکاردەهێنرێت.

٢- بەپێی یەکێک لە ئەفسانە مێژووییەکان قاوە لە ئەسیوبیا دۆزراوەتەوە.

٣- قاوە لەدوای نەوتەوە بe دووەم سەرچاوەی داهات دادەنرێت کە هاوردە و هەناردەی وڵاتان دەکرێت.

٤- گرانترین قاوە بە “Sumatran Kopi Luwak” ناسراوە کە نرخەکەی ٤٠٠ پاوەندە بۆ هەر کیسەیەک.

٥- داری قاوە لە توانایدایە بۆماوەی ١٠٠ ساڵ بژی و بەری هەبێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەک، ساڵی ٢٠١٥ لە پێشانگای ئێکسپۆ لە میلانی ئیتاڵیا، رۆژی ١ی تشرینی یەکەم وەک رۆژی جیهانی قاوە دیاریکرا، بەڵام رایەک هەیە ئەو رۆژە لە ساڵی ١٩٨٣ەوە لە یابان دیاریکراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا