ژنە شێوەکارێکی سعودیە ناوی چووە کتێبی گینسەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژنە هونەرمەندێکی شێوەکاری سعودیە ناوی چووە ناو کتێبی گینسی پێوانەییەوە لەدوای ئەوەی گەورەترین تابلۆی لە قاوە دروست کرد.

میدیاکانی سعودیە بڵاویان کردەوە، عوهود عەبدوڵا مالیکی ژنە شێوەکاری سعودیە ناوی چووە کتێبی گینسی پێوانەییەوە دوای ئەوەی نزیکەی ٤،٥ کیلۆگرام قاوەی لە دروستکردنی تابلۆیەکدا بەکارهێنا.

ئەوەش هاتووە، تابلۆکە ناوی “چنراوی ١”ە و لەسەر رووبەری ٢٢٠ مەتر چوارگۆشە دروست کراوە و لە حەوت پارچە قوماشی کەتانی پێکەوەبەستراو پێکهاتووە.

هاوکات، تابلۆکە وێنەی حەوت کەسایەتی سعودیە و ئیماراتی لەخۆگرتووە لەناویشیاندا، عەبدولعەزیز ئالسعود و شێخ زاید ئالنەهیان.

سعودیە خاوەنی چەند ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەیە لە کتێبی گینسی پێوانەیی جیهانیدا لەوانەش، خاوەنی گەورەترین چێشتخانەی هەمبەرگرە لە جیهاندا، هاوکات خاوەنی گەورەترین تابلۆی ریکلامکردنی جیهانە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا