مێژووی دوورگەی کەروێشکەکانت بیستووە؟

پۆڵەتیک پرێس

کێ کەروێشک ببینێت هەست بە میهرەبانی و کاری چاکە ناکات؟لەکاتێکدا لەهەموو چیرۆکەکانی منداڵیدا ئەفسانەی چاکە و میهرەبای بووە و ئەم ئاژەڵە دڵی هەمووانی بۆلای خۆی ڕاکێشاوە، بەتایبەتی ئەگەر لە ژاپۆن بیت ئەو وڵاتەی کەروێشک وەک هێمای بەخت دەبینێت.

دوورگەی ئۆکونوشیمای ژاپۆنی ماڵی زیاتر لە 1000 کەروێشکی کێویە، دوای دۆزینەوەی ئەو شوێنە پێویستە بەدوای ئەو نهێنییەدا بگەڕێیت چۆن ئەو کەروێشکانە لەو دوورگەیەکدا کۆبونەتەوە و ناوی لێنراوە دوورگەی کەروێشکەکان، چیرۆکی جیاواز دەربارەی گەیشتنی ئەو کەروێشکانە بۆ دوورگەکە هەیە، بەڵام دووانیان بەناوبانگن یەکەمیان مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی جیهانی دووەم کاتێک ئۆکونوشیما وەک کارگەی چەکی کیمیایی بەکارهات بۆ دروستکردنی گازی فرێمسک ڕێژ و خەردەل لەوکاتەدا پشتیان بە کەروێشک بەست بۆ تاقیکردنەوەی کاریگەری چەکەکان بەپێی ماڵپەڕی “ریبلیس”، دوای کۆتای هاتنی جەنگ کەروێشکەکانیان ئازادکرد بۆئەوەی لە چۆڵەوانیدا ڕزگاریانبێت، هەندێکیش دەڵێن ئەمریکییەکان هەڵیانکوتایە سەر دوورگەکە و هەموو ئەو کەروێشکەکانیان کوشت کە لە تاقیکردنەوەکەدا بەکارهاتبوون.

ئەفسانەی دووەم باس لەوەدەکات لە گەشتێکی قوتابخانەدا کۆمەڵێک منداڵ هەشت کەروێشکیان لەناو دوورگەکە ئازادکرد بەگوێرەی ئەوەی هیچ ئاژەڵێکی دڕەندە یان ڕاوکەرێک لە دوورگەکەدا نەبوو کەروێشکەکان دووهێندە زیادیانکرد تا گەیشتن بەو ژمارەی ئەمڕۆ و دوورگەکەیان پڕکردووە، لەئێستادا دوورگەکە بۆتە شوێنێکی سەرنجڕاکێش بۆ گەشتیاران بەڵام ڕێنمایی تایبەت بۆ پاراستنی کەروێشکەکان هەیە نابێت هیچ سەردانیکەرێک ڕاوی کەروێشکەکان بکات یان هەڵیبگرێت و بیباتە ماڵەوە، هەروەها تاکەکانی ناوچەکە ناتوانن کەروێشکی ماڵی خۆیان لە دوورگەکەدا ئازادبکەن، چونکە کەروێشکە ناوخۆییەکان هەرێمین و بێگانەکان وەک یەکێک لە خۆیان قبوڵ ناکەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا