بەڤیدیۆ..پیاوێک لە خواردنی گەنمەشامیدا ژمارەی پێوانەیی شکاند

پۆڵەتیک پرێس

جۆی چێستنەت لە خواردنی گەنمەشامیدا ژمارەی پێوانەیی شکاند کە پێشتر یەکێک بووە لەو پێشبڕکێیانەی لە لاس ڤێگاسی ئەمریکا ئەنجامدرا.

چێستنەت لەماوەی هەشت خولەکدا 32 پاکەت گەنمەشامی خوارد کە کێشی هەریەکێکیان نزیکەی 600 گرام بوو، بەپێی ئاژانسی هەواڵی “یو بی ئای” چێستنەت وتی:” بۆ خواردنی ئەو گەنمەشامیە زۆرە ئاو خواردنەوەی زۆر یارمەتیدەرم بوو، لەکاتی جویندا هەستم بە ئازاری گەرووم دەکرد، بەڵام ئاوەکە ئەو ئازارەی کەمکردەوە”.

چێستنەت پێشتر چەندین پێشبڕکێی خواردنی خێرای بردۆتەوە وەک “هۆت دۆگ”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا