بەوێنە.. دووەم بەرزترین بینا لەجیهاندا دروست دەکرێت

پۆڵەتیک پرێس

دوای چەندین ساڵ کارکردن دروستکردنی دووەم بەرزترین بینای جیهان لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا لە تەواوبوون نزیک بۆتەوە.

بینای میردیکا118 دووەم بەرزترین بینایە لەجیهاندا بڕیارە لەساڵی داهاتوودا تەواوبێت، بەرزیەکەی2227 پێیە بەنزیکی دەکاتە 679 مەتر، لە 118 نهۆم پێکدێت، لەئێستادا بورجی خەلیفە لە دوبەی بە بەرزترین بینا لەجیهاندا دادەنرێت بەرزیەکەی 828 مەترە، ئیسماعیل سەبری یەعقوب سەرۆک وەزیرانی مالیزیا، لە مەراسیمی تەواوبوونی کارەکانی دەرەوەی تاوەری میردیکا پڕۆژەکەی بە تاوەرێکی دیار بۆ داهاتوو وەسفکرد، ئاماژەی بەوەش کرد تاوەرەکە تەنها دەستکەوتێکی سەرەکی لەبواری ئەندازیاریدا نییە، بەڵکو پێگەی مالیزیا وەک وڵاتێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو بەرز دەکاتەوە.

بعد برج خليفة...ثاني أعلى مبنى في العالم - صور - الوكيل الاخباري

زەوی تاوەرەکە 3.1 پێ دووجایە، نیوەی بۆ فەرمانگاکان تەرخان دەکرێت، هەروەها ناوەندێکی بازرگانی، مزگەوت، هۆتێل، بەرزترین کەشتی چاودێری لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و پارکێک لەخۆ دەگرێت، ئەندازیاری ئوسترالی فیندەر کاتسالیدیس بەپرسی یەکەمی پڕۆژەکە باسی لەوە دەکات دیزاینی تاوەرەکە لە هونەر و کاری دەستی مالیزیەوە وەرگیراوە و تێکەڵ بە کەلتوری مالیزی کراوە ئەوەش خەڵک و کەلتووری مالیزیا بەرجەستە دەکات.

بعد برج خليفة...ثاني أعلى مبنى في العالم - صور - الوكيل الاخباري

بڕیاربوو کردنەوەی تاوەرەکە لەمساڵدا بێت، بەڵام بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێکارەکانی ڤایرۆسەکەوە کاتی کردنەوەکەی دواکەوت، بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجومەنی باڵەخانەکان و خانووبەرە شارستانییەکان، ئێستا پایتەختی مالیزیا لە پلەی 13یەمدایە لەڕووی بەرزی باڵەخانەکانی لەجیهاندا.

بعد برج خليفة...ثاني أعلى مبنى في العالم يقترب من الاكتمال! (صور)

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا