بەوێنە..ژنێک لە یانەسیبێکدا کۆشکێک بەنرخێکی خەیاڵی دەباتەوە

پۆڵەتیک پرێس

پەرستارێک لە دەریاچەی ڕۆژئاوای ئینگلتەرا دوای کڕینی بلیتێکی یانەسیب بەرامبەر 20 جونیەی ئستەرلینی بووە خاوەنی کۆشکێک نرخەکەی سێ ملیۆن جونیەی ئستەرلینیە.

کاسرین کارواردینی تەمەن 59 خەڵکی ۆلڤەرهمپتۆنە ماوەی 40 ساڵ وەک پەرستارێک کاری کردووە، ئەو و کریسی هاوسەری تەمەن 59 ساڵ لەگەڵ کچەکانیان شارلوتی تەمەنی 19 ساڵ و مایای تەمەنی 18 ساڵ لە تیلفۆرد لە خانوویەکدا دەژین پێنج ژووی نوستنی تێدایە.

المنزل الجديد

کاسرین بلیتی یانسیبەکەی لەڕۆژی خۆشەویستی بەرامبەر 20 جونیەی ئستەرلینی لە ئۆمازی ملیۆن پاوەند هاوس کڕی، کۆشکەکە دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی هەیە و دیمەنی دەریاچەیەکی لێوە دیارە، ئاگردان، ژووری سینەما، ساونا و هەڵم، هۆڵی وەرزشی مۆدێرن و باخچەی سەرنجڕاکێشی تێدایە، کۆشکەکە تەنها میلێک لە وێستگەی Windermere ەوە دوورە، دوای تەواوکردنی کارە یاساییەکانی کۆشکەکە، کاسرین 20 هەزار جونیەی ئستەرلینی وەردەگرێت و هەروەها ئازادە دەربارەی ئەوەی خۆی و خێزانەکەی لەو کۆشکەدا دەژین یان بەکرێ دەدات یان دەیفرۆشێت.

بریکارەکانی خانووبەرە وای دەخەمڵێنن کرێی ئەو کۆشکە بۆماوەی هەفتەیەک لەنێوان 6000 بۆ 8000 جونیەی ئستەرلینیدا دەبێت، هەروەها لە هەندێک وەرزدا بەرزدەبێتەوە بۆ 12000 جونیەی ئستەرلینی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا