پۆڵەتیک پرێس
گەنجێکی سعودی لە مەککە ئاشکرای دەکات، جۆرێکی مریشک هەیە نرخەکەی دەگاتە نزیکەی ١٠ هەزار ڕیالی سعودی.
بەندەر حەسەن مەدانی، یەکێکە لە ئاشقانی بەخێوکردنی مریشکی جوان و جۆری ناوازەو جیاواز ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵە خەریکی ئەم کارەیە، بەندەرە وتی پارێزگاریم لە ژمارەیەکی زۆری مریشک کردووە لە جۆری سیراما مالیزی، کە نرخەکەیان لە بازاڕدا لە نزیکەی ٣هەزار ڕیالەوە دەست پێ دەکات هەتا ١٠ هەزار ڕیال بەپێی ئاستی بەرهەم هێنانیان، مریشکی سپرایتی ئەمریکی، نرخەکەی زیاترە لە ٢ هەزار بۆ ٢ هەزار ڕیال و نیو، هەروەها مریشکی جۆری سپرایتی کەریمی نرخەکەی لە هەزارو ٥٠٠ بۆ دوو هەزارو ٥٠٠ ڕیالەوە دەست پێدەکات، مریشکی قەلەمی ئینگلیزی نرخەکەی لە نێوان هەزار و ٥٠٠ بۆ ٢٠٠٠ ڕیالدایە.
مەدانی ئاماژە بەوەش دەدات، جۆرە مریشکێکم پاراستووە ە ناوی بالبوم. ڕەنگی سپیەو نرخەکە لە نێوان ٢٠٠٠ بۆ ٣ هەزار و ٧٠٠ ڕیالی سعودیدایە، هەروەها مریشکی ڕۆز کە لە ئەوروپاوە هاوردە دەکرێت، نرخەکەی لە بازاڕدا دەگاتە هەزار بۆ هەزار و ٥٠٠ ڕیال، ئەمانەو چەندین جۆریتر مریشکی هەیە کە نرخەیان بەپێی جۆر و کوالیتیان دەگۆڕێت.