پۆڵەتیک پرێس
هواکاچینا گوندێکی بچووکە کە بە دەریاچەیەکی سروشتی دەرەدراوە بە لمی بیابانی بیرۆ، دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێشکی هەیە هەزاران گەشتیار ڕادەکێشێت.
چەندین چالاکی تێدائەنجامدەدرێت وەک پاسکیل سواری و چالاکی سەر لم، ئەو ئاوە بچووکە کە بە سەوزایی، درەختی دارخورما، کەروب و ئۆکالیپتۆس دەورەدراوە، تایبەتمەندی چارەسەرکردنی هەندێک لە نەخۆشییەکانی هەیە وەک ڕەبۆ و ڕۆماتیزم، هواکاچینا 100 کەس تێیدا نیشتەجێن کە نازناوی پاسەوانەکانی دەریاچەکەیان هەیە، هەموویان بەشدارن لە بەڕێوەبردنی چەندین چالاکی بەدرێژایی کەنارەکانی دەریاچەکە، دەکەوێتە نزیک شاری ئیکا، نزیکەی سێ سەد کیلۆمەتر لە لیمای پایتەختەوە دوورە، هواکاچینا شوێنێکی گەشتیاری ئەوەندە بەناوبانگە لەسەر پەڕاوێزەکانی پێرۆڤی وێنا دەکرێت.
هواکاچینا بە دوورگەیەکی ئەمریکا ناسراوە و بە میراتی کلتوری وڵاتەکەی ڕاگەیاندووە، لەگەڵ ئەوەشدا بە ئەفسانەکانی ناوبانگی هەیە و بەیەکێک لە سەرنجڕاکێشترین شوێنەکان دادەنرێت کە بە بیابان دەورەدراوە.