لەسەر رووی مانگ ئاو دۆزرایەوە

پۆڵەتیک پرێس

روانگەی ستراتۆسفێریکی سەر بە ئاژانسی ناسا ناسراو بە سۆفیا پشتڕاستی کردەوە، بۆ یەکەمجار بوونی ئاو لەسەر رووی مانگ بەدیکراوە ئەو دۆزینەوەیەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی دەتوانرێت ئاو بەسەر رووی مانگدا دابەش بکرێت.

پاوڵ هێرتز بەڕێوەبەری بەشی فیزیای گەردوونی لە بنکەی ناسا لە واشنتۆن رایگەیاند، ئەو ئاوەی ئێمە پێی ئاشناین لە بەشە رۆشنەکەی مانگ کە بە رووناکی خۆر درەوشاوەتەوە بوونی هەیە.

باس لەوەش کراوە، تا ئێستا ئاشکرا نییە ئەو ئاوەی کە لەسەر مانگ دۆزراوەتەوە لە توانایدایە وەک سەرچاوەی خواردنەوە بەکاربهێنرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئاژانسەکە هەوڵ دەدات هەموو زانیارییەکان لەبارەی بوونی ئاو لەسەر رووی مانگ کۆبکاتەوە هەتا ساڵی ٢٠٢٤ بەر لەوەی گەشتی داهاتوو بۆسەر مانگ بەڕێوەبچێت.

ساڵانێکە ئاژانسی سۆفیا لە توێژینەوەی بەردەوامدایە بۆ پشکنینی بوونی ئاو لەسەر مانگ، کاتێک لە ساڵی ١٩٦٩ گەشتیارانی ئەپۆلۆ لە مانگەوە بەرەو زەوی گەڕانەوە، پێیوانوابوو مانگ بە تەواوەتی وشکە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا