١٠هەزار دیاری پێشکەشی لیلی گرینوەی کرا لە جیهانەوە

پۆڵەتیک پرێس

لیلی گرینوە دوای ئەوەی بەبێ خێزانەکەی بە تەنها، ئاهەنگی لە دایک بوونی سەدهەمین ساڵیادی خۆی گێڕا، لە سەرتاسەری جیهانەوە نزیکەی ١٠ هەزار دیاری و کارتی پیرۆزبایی وەرگرت، دوای ئەوەی کەمپینێکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ دروست کرا.

سەرەتای ئەم مانگە کارمەندانی خانەی بەساڵاچوان، بڵاویان کردەوە داوایان کرد، کە ١٠٠ کارت بۆ پیرۆزبایی لە دایک بوونی لیلی بنێردرێت، چونکە ترسیان هەبوو کە دیاری وەرنەگرێت لەو ڕۆژە تایبەتەدا، بەڵام بە پێچەوانەوە دیارییەکی زۆر لە سەرتاسەری جیهانەوە وەک، ئوسترالیا و ئەمریکای باشور و سەنگافوراو ئەمریکای باکورەوە بۆ لیلی نێردرا

لیلی لە ١٣ی شوباتی ساڵی ١٩٢١ لە بێرمینگهام لە دایک بووە، لەگەڵ ٢٥ سەرۆک وەزیران و چوار پاشادا ژیاوە، لە جەنگی جیهانی یەکەم و دووەم ڕزگاری بووە، پێشبینی دەکرێت کردنەوەی تەواوی دیارییەکانی ماوەی مانگێک بخایەنێت.

 

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا