چۆن نینۆكەكانت لە شكان دەپارێزیت؟

پۆڵەتیك پرێس

نینۆک ڕەنگدانەوەی جوانی دەستەکان نیشان دەدات، بەڵام بە تەنها ڕەنگ کردن و دیزان کردنی بەس نیە، پاک و خاوێنی و پاراستنی نینۆکەکانت لە تێک چوون و شکان جوانتر و سەرنج ڕاکێشتر دەستەکانت دەردەخات، هەرچەندە کەسانێک هەن کە نینۆکیان زوزو دەشکێت نازانن بە چ ڕێگایەک نینۆکەکانیان بپارێزن، ئێمە چەند ڕێگایەکمان بۆ هێناون بۆ ڕزگار بوون لەم کێشەیە.

١-خۆت بە دوور بگرە لە خواردنی نینۆکەکانت، کەسانێکی زۆر خویان بە لێکردنەوەی نینۆکەکانیان گرتووە بە ددانەکانیان کە ئەمەش کاریگەریەکی خراپی لەسەر نینۆک هەیەو لاوازی دەکات، بۆ واز هێنان لەم خووە دەتوانیت بۆن بەکار بهێنیت بۆ پەنجەکانت یاخود تامێکی خراپ تا بە دووی بگری لە ددانەکانت.

٢-وشک بوونی نینۆکەکان :وشک بوونەوەی نینۆکەکان کێشە بۆ نینۆکەکان دروست دەکات و دەبێتە هۆی شکاندنیان،پێویستە بەردەوام کرێمی تایبەت و ڕۆنی تایبەت بەکار بهێنیت بۆ شێدار کردنەوەی.

٣-بڕێنی نینۆکەکان:نینۆکەکانت وەک قژ وایە ،پێویستە هەفتەی جارێک نینۆکەکانت ببڕیت بۆ ئەوەی زیاتر بەهێز بن و زوو درێژ ببنەوە.
٤-بەکارهێنانی ماددەی تایبەت بە نینۆک پێش بۆیە کردن ، پێش ئەوەی نینۆکەکانت ڕەنگ بکەی پرۆدێکتی باش هەیە بۆ پاراستنی نینۆکەکانت لە زەردبوون و وشک بوونەوە ، ڤایتامینی باشی تێدایە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت.

٥-بەکارنەهێنانی ماددەی ئەسیتۆن:ئەسیتۆن دەبێتە هۆی زیانگەیاندن بە نینۆک پێستی دەورو بەری ،بۆیە باشترە بەکاری نەهێنیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا