پۆڵەتیک پرێس
لم یەکێکە لە پێکهاتەکانی سروشت بە شێوەیەکی سەربەخۆ بوونی هەیە، لە دەنکۆڵەی بەرد و کانزا پێک هاتووە، قەبارەیەکی بچووکی هەیە بە ڕێژەی لە %٨٥ لمەکەیەو ماوەکەی لە ماددەکانیتر پێکدێت.
سودەکانی لم بریتیە لە
١-کشتوکاڵ
یەکێکە لە باشترین ماددەکان بۆ کشتوکاڵ کردن، بەروبوومی باش بەهۆی لمەوە بەرهەم دەهێنرێت وەک شوتی، قۆخ تایببەتمەندی زۆری تێدایە.
٢-ترشە ئاویەکان
بەهۆی ئەو ترشە ئاویانەی لە پێکهاتەکەیدا هەیە، لە ناو ئاودا، هۆکارە بۆ گەشەسەندنی مەرجانەکان بە ئاسانی.
٣-پارێزەری کەنارەکانە
لم جگە لەوەی لە کەنار دەریادا دیمەنێکی زۆر سەرنج ڕاکێشی هەیە، کەنار دەریاکان دەپارێزێت لەو زریانە بەهێزانەی ڕوو دەدەن.
٤-دروستکەری ڕێگا
لم بەکار دەهێنرێت بۆ دروست کردنی ڕێگا جۆراوجۆرەکان، بە تایبەت لە کاتی بەفرباریندا ڕشتنی لم کارێکی باشە بۆ ڕێگاکردنەوە.
٥-دروستکردنی زەرفی پڕ لە لم
یارمەتیدەرێکی باشە لە کاتی کەوتنەوەی ئاگر یاخود ڕوودانی لافاوێکدا، لە حاڵەتی لە ناکاودا فریات دەکەوێت.
سودەکانیتری لم بریتیە لە
١-لە دروست کردنی خشتدا بەکار دەهێنرێت، کە زۆربەی کات بۆ دروست کردنی خانووبەرە بەکار دەهێنرێت.
٢-دەتونایت لە ڕێگەیەوە بە تەکنیکی پێشکەوتوو غازی سروشتی بدۆزیتەوە.
٣-بۆ وەرزش کردن بەکار دەهێنرێت، بە تایبەت وەرزشی بازدان جونکە ئازارت پێ ناگات کاتی خۆهەڵدان.
٤-دەتوانرێت بۆ بۆیە کردن بەکار بهێنرێت.
٥-پرۆسەی ڕاکێشان لەسەر هێڵی ئاسنی شەمەندەفەر ئاسان دەکات.