پۆڵەتیک پرێس
برۆ جوانیەکی زۆر تایبەت و سەرنجڕاکێش بە خانمان دەبەخشێت، بۆیە گرنگیپێدانێکی زۆری دەوێت و هۆکارێکە بۆ ئەوەی تەمەنی کەسەکان گەنجتر دەربخات.
بەشێکی زۆری خانمان جێڵی برۆ بەکاردەهێنن بۆئەوەی برۆیان بەشێوەیەکی جوانتر و ڕێکتر دەربکەوێت، جێڵی برۆش دەتوانرێت لە ماڵەوە بە چەند پێکهاتەیەکی سروشتی دروست بکرێت.
پێکهاتە و چۆنیەتی دروست کردنی جێڵی برۆ:
کەوچکێکی گەورە جەلاتینی بێ تام لەگەڵ کوپێک ئاوی گەرم تێکەڵ دەکەیت و تێکی دەدەیت تا خەست دەبێتەوە بەو شێوەیەی دەتەوێت ئەگەر خەستیەکی کەم بوو جەلاتینی دیکەی تێدەکەیت، دواتر قتوی ماسکارایەکی بەتاڵ دەهێنیت و تێی دەکەیت، پاشان دوو بۆ سێ دڵۆپ زەیتی ڕۆزماری تێدەکەیت یارمەتی گەشەی برۆکان دەدات، ئەم تێکەڵەیە بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک دادەنێیت و دوای ئەوە ئامادەیە بۆ بەکارهێنان.