بەڤیدیۆ.. ببینە مەیمونێک چۆن لاسایی مرۆڤ دەکاتەوە

پۆڵەتیک پرێس

بڵاوبەنوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەجیهاندا شێوازەکانی ژیانی مرۆڤی گۆڕی، بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆسەکە هەموو کەسێک ناچارە ماسک بەکاربهێنێت، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی هەندێک لە ئاژەڵەکان لاسایی مرۆڤ بکەنەوە.

مەیمون یەکیکە لەو ئاژەڵانەی دەتوانێت بەشێوەیەکی گاڵتەجاری لە بەشێکی زۆری بوارەکاندا لاسایی مرۆڤ بکاتەوە، یەکێک لەوانەشە بەکارهێنانی ماسکە بۆ ڕێگریکردن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت مەیمونێک بەشێوەیەکی گاڵتە هاوشێوەی مرۆڤ ماسک بەکاردەهێنێت و چەند جارێکیش لێی دەکەوێتە خوارەوە، مەیمونەکە لە یەکێک لە شەقامەکاندا ماسێکی دۆزیوەتەوە و هاوشێوەی مرۆڤ دەیخاتە سەر دەموچاوی، قەبارەی ماسکەکە گەورەترە لە دەموچاوی مەیمونەکە ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی لەکاتی جوڵەیدا چەند جارێک لێی بکەوێتە خوارەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا