پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای لێکزس گرنگیەکی زۆری بە ئۆتومبیلەکانی LC 500دا، هەروەها بڕیاریدا کە ئۆتومبیلێکی تایبەتی گەنجانە بخاتە نێو بازاڕەکانی جیهان و ئەمریکا.
ئەوەی کە لە ئۆتومبیلی LC 500دا سەرنجت ڕادەکێشێت بە شێوەیەکی بەرچاو دیزاینی دەرەوەیەتی کە زیاتر وەک ئۆتومبیلێکی وەرزشی و گران بەها دەدەکەوێت، هەروەها دیزاینی لایتەکانی پێشەوەی و پەنجەرەکانی و کرانەوە هەواییەکانی شێوەیەکی بەهێزی پێ دەبەخشێت.
ئەو تایبەتمەندیانەی دیزانەرەکان پلانیان هەیە زیادی بکەن لەم ئۆتومبیلەدا، دانانی شاشەیەکی لەمسی گەورەیە کە کۆنترۆڵی سیستمی دەنگ و مەڵتی میدیاو چاودێری دۆخی تەکنیکی ئۆتومبیلەکە دەکات، هەروەها دانانی کورسی وەرزشی بە جۆرەها چەرمی بەناوبانگ.
هێزی ئەم ئۆتومبیلە هاوتایە لەگەڵ هێزی ٤٧٧ ئەسپ، لە ماوەی ٤ چرکەدا دەتوانی ١٠٠ کم ببڕیت، پێشبینی دەکرێت ئۆتومبیلەکە لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ دا بخرێتە بازاڕاوە، نرخەکەی لە ١٤٤هەزار دۆلارەوە دەست پێدەکات بەپێی تایبەتمەندیەکانی دەگۆڕێت.